زیانی سەیرکردنی پۆڕن لەلایەن هاوسەران!! - ماڵپەری هاوسەران

نوێ

رێکلام

بانەر 728X90

Sunday, April 5, 2020

زیانی سەیرکردنی پۆڕن لەلایەن هاوسەران!!


بەناوی بەرزە ناوی بێ هاوتا
 لەم بابەتەی ئەمرۆ ئەموێ تیش بخەینە سەر مەترسیێک لە مەترسیە گەورەکانی نێوان هاوسەران لە کۆمەڵگا، هەرچەندە نەتوانین حەقی تەواو بەم بابەتە بدەین بەڵام بەپێی توانا رونی ئەکەینەوە.
 ئەمەوێ لە بابەتی ئەمرۆ تیشک بخەینە سەر زیانەکانی سەیرکردنی پۆرن (ڤیدیۆی سێکسی) لەلایەن هاوسەران لە هەردوو رەگەز. 
وەک دەزانن لە دونیای ئەمرۆ ماڵپەرە سێکسیەکان بە ئاسانی دەکەونە بەرچاوی هەر یەکێک کەوا ئارەزوی لێبێ، و ئێمەش زۆرجار بەمەبەست یان بێ مەبەست سەیریان دەکەین و بێ ئاگای لە زیانەکانی لە هەموو روێکەوە.

 دەمانەوێ بە تایبەتی باسی بەشێک لە روە کۆمەڵایەتیەکەی بکەین لە بەینی هاوسەران.
 (سەیرکردنی ڤییۆی روت و سێکسی لە روی پزیشکی جەستەی و درونی زیانێکی بەرچاوی هەیە و کاریگەری بەرچاو بەجێ دەهێلێ، لە روی ئاینیش بە هەمان شێوە گوناح و تاوانێکی گەورەیە و تاوانە) بەڵام جیا لەم بابەتانە

 لە روی کۆمەڵایەتی چۆن هاوسەران توشی کێشە دەکا؟!
 شتێک هەیە کە دەبێ رونبێ لەبەر چاوی خوێنەران فلیمە سێکسیەکان هاوتای هەموو فلیمەکانی دیکەی سینەمای جیهانی دەرهێنانی بۆ دەکرێ و دوورن لە راستیەوە و درۆی زۆری تێدا دەکرێ بۆیە سالانە بە ملیۆنان دۆلاری تیا خەرج دەکرێ و دەرهێنانی بۆ دەکرێ. ئێمە لێرەدا چەن نمونەیێک دەخەیە روو کە بینەر هەستی پێ ناکا و هەوڵ بۆ هەمان شت دەدا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کە بەرجەستە نابێ بۆی و توشی کێشە دەبن و کارەسات بەدوای خۆی دا دێنێ.

 (یەکەم شت هەموو مرۆڤێک دەزانی گەورە و بچوکی ئەنامی نێرینە و شێوەکانی ئەندامی مێینە لە کەسێک بۆ کەسێ جیاوزە بەڵام لەم فلیمانە چەندین جۆر دەرمان و شتی گران بەها بەکار دێ بۆی سەرنج راکێشترینیان بخەنە بەر چاوی بینەر، ئەمەش وا دەکا هاوسەر چ گەر پیاو بێ و چ گەر ئافرەت بێ سەرسام بێ بە فلیمەکە نەک ئەوەی هاوسەرکەی هەیەتی. ئەمەسش گەورەترین ساردبونەوەی سێکسی روو دەدا و دەرئەنجامی ئەم ساردبونەوەیە زۆرجار خیانەتە.

(فلیمێکی سێکسی کەوا یەک کاژێر بێ و تەواوی ئەو کاژێرە ئەکتەرەکان خەریکی سێکس بن بێ گومان بە ئەم فلیمە لە چەندین کاتی جیاواز تۆمار کراوە و هەمووی بەسەر یەکەوە نیە وە چەندین جۆر دەرمان و هونەری تەسویر کردن بەکار هاتوە )بەلام ئافرەتێک کە ئەمە دەبینێ وا هەست دەکا ئەمە ئازایەتی پیاوەکەیە کە زۆر بەردەوام دەبێ، کە سەیرێکی هاوسەرەکەی خۆی دەکا کە زو ئاوی دێتەوە "لەکاتێکدا زوو ئاو هاتنەوە کێشەی زۆربەی پیاوانە" هەست بە کەموو کوری دەکا لەم پیاوە  و دوبارە هەمان کێشە ساربونەوەی سێکسی و خیانەت بەدوای دا روو دەدا 
نمونەیێکی زۆر سادە و کورت جیاوازی رەنگی پێست زۆرجار رەنگە کەسێک سەرسامبێ بە ئافرەتی رەنگ سپی یان ئافرەتێک سەرسام بێ بە پیاوی رەنگ ئەسمەر و لەوێدا ئەیبینێ و سەرنجی را ئەکێشێ و دوبارە ئەبێتەوە زەرەر و زیان بۆ پەیوەندیەکەیان و ساردبونەوە و هەلەی دیکە بەدوایدا
ڤیدیۆ سێکسیەکان هەمیشە سەرنج راکێشن چونکە بێگومان ئەو کەسانەی ئەکتەرن تێیدا هەلبژاردەن و لەنێوان سەدان و هەزاران کەس هەلبژێردراون لەسەر بنەمای جوانی جەستە و ئەندامی نێرینەیان. 
کاتێک ئافرەتێک ئەمە دەبینێ و سەیری مێردە ماندوو کرێکارە داماوەکەی دەکا کە هەمان توانای نیە یاخود قەبارەی ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی کە هەمان قەبارە نیە دلی پێی دا ناکەوێ چونکە شتی خۆشتری دیوە. ساردبونەوەی سێکسی و خیانەت بەدوایدا روو دەدا دوبارە
 زۆرێک لە پیاوان حەزی تایبەتیان هەیە بۆ سێکس کەوا لە ماڵپەرە سێکسیەکان ئەیدۆزنەوە و ئافرەتێک ئەبینن ئەو حەزەی ئەوانی تیایە بەلام هاوسەرەکەی خۆی کە کەسێکی پاک و بێگەردە و پێشوتر ئەزمونی سێکس کردنی نەبوە وەلای دەنێ و دوبارە ساردبونەوەی سێکسی و خیانەت بەدوای دا 
ئەمانە تەنها نمونەی سادەن لەبەر ئەوەی لە ماڵپەرە سێکسیەکان بە ملیۆنان ڤیدیۆ هەیە و هەر یەکەو بە شێوەیێک وەک وتمان ئەم ڤیدیۆیانەش تەنها فلیمن و دروست کراون قورسن لە ژیانی واقیع جێبەجێ بکرێ بۆیە رەنگە هاوسەرەکە حەزی و سەرنجی بکەوێتە سەر یەکێک لەمانە و هاوسەرەکەی نەتوانی ئەنجامی بدا و ئەویش دوبارە ساردبونەوەی سێکسی و خیانەت بەدوای دا

بۆچی ئەلێین ساردبونەوەی سێکسی و خیانەت بەدوای دا؟! 
چونکە بێگومان ئەو ساردبونە سێکسیە حەزە سێکسیەکەی کەسی بەرامبەری کەم نەکردۆتەوە بەلکوو تەنها بەرامبەر هاوسەرەکەی حەزی کەم بۆتەوە و جیا لە هاوسەرەکەی دەگەرێ بەدوای کەسانی دیکە کە بتوانن ئەو حەزەی بۆ پر بکەنەوە و هەمومان دەزانین خیانەت لە رۆژگاری ئەمرۆمان دا چەن ئاسانە و ئەنجام ئەدرێ

توێژینەکان چیمان پێ دەلێن
 بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی تێکساس، سەیرکردنی فیلمی رووت دەبێتە هۆی گۆڕانی تێڕوانینی پیاوان و ئافرەتان بەرامبەر بە هاسەرەکانیان و وەک کاڵایەکی سێکسی سەیری یەكدی دەکەن, پزیشكان دەڵێن ئەو پیاوانەی تەماشای فیلمە رووتەکان دەکەن زۆرتر ئارەزووی سێکسکردنیان بەرامبەر کچانی دیکە دەبێت تا هاوسەرەکانیان، هەروەها پەیوەندییان بەرەو لاوازی و نەمان دەچێت.

 ئەمە تەنها یەکێک بوو لە زیانەکان کە دەرهاوێشتەی بە گشتی خیانەتە و هەڵوەشانی خێزانە ئەمە جیا لە سەان زیادی دیکە وەک تێكچونی باری دەرونی و دروستبونی گومان و دڵ پیسی و قەلەقی و لاوازی سێکسی و هتد....

No comments:

Post a Comment