سەرەتا سوڕی مانگانە چیە؟؟
ئەو پرۆسەیەیە کە لە دوای تەمەنی باڵغ بون توشی ئافرەتان دێت بە گشتی
سوڕی مانگانە (Menstrual cycle) :- بریتییە لە هەندێك خوێن یان شانەی ناوپۆشی منداڵدان كە لە دیواری منداڵدان و ملی منداڵدانەوە دێتەخوارەوە
🔹 سوڕی ئاسایی مانگانە لە 28 رۆژ پێكدێت
قەبارەی ئەو خوێنەی لە سوڕی مانگانەدا لە لەشی ئافرەتان دەردەچێت (80) ملی لیتر دەبێت، واتە بڕی شلەمەنی و خوێنی لەدەستچوو لە ماوەی یەك سوڕی مانگانەدا نزیكەی (4 – 12) كەوچكی چا دەبێت و دەکرێ زیاتر و کەمتر بێ لە کەسێکەوە بۆ کەسێ جیاوازی هەبێت.
دەركەوتنی سوری مانگانە لە خانماندا بەشێوەیەكی گشتی لە تەمەنی (12) ساڵیدا دەردەكەوێت، بەڵام بینینی یەكەم خوێنی سوڕی مانگانە لە تەمەنی نێوان (8 – 16) ساڵیشدا هەر بەسروشتی دادەنرێت، بوونی خوێن لەماوەی سوڕی مانگانەدا لەنێوان (2 – 5) رۆژ یان (2 – 7) رۆژ بەسروشتی دادەنرێت.
بەشێوەیەكی گشتی ماوەی نێوان هەرسوڕێكی مانگانە (28) رۆژە، بەڵام ئەگەر ئەم ماوەیە زیاتر بو واتە لەنێوان (21 – 35) رۆژدا بوو، ئەوا هەر بە سروشتی دانراوەو هیچ گرفتێكی نیە لەڕووی تەندروستییەوە.
ئەو حالەتانەی بەسەر ئافەرت دێت لە کاتی سوری مانگانە چین؟
زۆربەی خانمان رۆژەکانی سوری مانگانە بە کاتێکی سەخت و ئازار تێدەپەرێنن، بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆن و گرژبوونی ماسولکەکانی ناوچەی حەوز، وە هەنێ حالەتی تایبەت بەرێ ئەکەن
١-ئێشی زۆر لە جەستە وەک چۆک و قاچ ئێشە،پشت ئێشان،سەرئێشە،ل زگ ئێشە، لە هەنێ کەس رشانەوە و ئیسحالی ئێشی سینگ و رەقبونی سینگ(مەمک)
٢-لایەنی دەرونی ئەم کەسە دەشێوێ بەهۆی گۆرانی هۆرمۆنەکان توشی غەمباری،دڵ توندی،تورەی و عەساب، بێزاری،گریانی بێ هۆکار،دەبێت و لە کەسێک بۆ کەسێک شتی زیاتر و کەمتر بەدەر دەکەوێ
بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن:
-١گەرمکردنەوە:
گەرمکردنی ناوچەی سک دەبیتەهۆی کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە، یان چونە حەمامی گەرم و بەکارهێنانی ئاوی گەرم بۆ ناوچەی سک ئازار کەمدەکاتەوە.
٢مەگنیسیۆم:
رەگەزەکانی مەگنیسیۆم دەورێکی سەرەکی دەگێرن لە کەمکردنەوەی گرژی مەسولکەکانی دەوری حەوز و رەحم، یەکیک لەو میوانەی کە مەگنیسیۆم پێکهاتەیەکی سەرەکیە تێیدا مۆزە، هەربۆیە لەکاتی سوری مانگانەدا مۆز بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار.
-٣ترشی ئۆمێگا سێ:
ئامۆژگاری خانمان دەکرێت لەکاتی سوری مانگانەدا ترشی ئۆمێگا سێ بخورێت، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوری مانگانە، ئەو سەرچاوانەی ترشی ئۆمێگا سێی تێدایە بریتیە لە ماسی بەتایبەت ماسی سەلەمون و دەرمانی زەیتی ماسی.
-٤دارچینی:
رووەکی دارچینی دەورێکی باش دەبینێت لە کەمکردنەوەی ئازاری ناوچەی حەوز و هەوکردنی ئەو ناوچەیە، وە سوڕی خوێنیش رێکدەخات.
-٥وەرزشکردن:
ئەنجامدانی وەرزش لەکاتی سوڕی مانگانەدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار، هەربۆیە وا باشترە رۆژانە بەپێ برۆیت یان وەرزشی سوک ئەنجام بدرێت کە زیاتر قاچ و ناوچەی سک تێیدا بەکاردێت، وە وەرزشکردنی یۆگا باشترینە.
-٦مەساجکردن:
یەکێک لە رێگا کۆنەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوری مانگانە مەساجکردنە. هەوڵبدرێت مەساج بۆ ناوچەی سک و پشت بکرێت لەکاتی سوڕی مانگانەدا بە بەکارهێنانی ڕۆنی نەعناو لاڤندەر، چونکە ئەو دوو جۆرە رۆنە هۆکارێکن بۆکەمکردنەوەی ئازار و خاوبونەوەی ماسولکەکانی ناوچەی حەوز.
هۆکارەکانی پێشکەوتنی سوری مانگانە
1- کەمخوێــــــنــــــی.
2-خەم خواردن و هۆکاری دەرونی و زۆربیرکردنەوە قەلەقی
3- تێکچونی هۆڕمۆنات..
4- زوو دروست بوونی هێلکە.. چونکە زوودروست بوونی هێلکە دەبێتە هۆی پێشکەوتنی سوری مانگانە.
5-زوو گۆرانی کێشی لەش.. جا کەم کردنی کێش یان زیادکردنی کێش لەناکاو.
هۆكارەكانی دواكەوتنی سوڕی مانگانە چیە ؟
1. دڵەڕاوكێ و فشاری دەروونی كاریگەری نێگەتیڤیان هەیە لەسەر زۆربەی كارەكانی رۆژانەی مرۆڤ، توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەو ژنانەی دەكەونە ژێرفشاری دەروونییەوە روبەڕووی كەمی دەردانی هەندێك لە هۆرمۆنەكان (Gonadotropin Releasing Hormone) دەبنەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی دانەنانی هێلكە لەكاتی خۆیداو دواخستنی سوڕی مانگانە.
2. زیادبوونی كێش، قەڵەوی و كەڵەكەبونی چینی چەوری لە لەشدا كاردانەوەیان هەیە لەسەر میكانیزمی رژانی هۆرمۆنەكان لە لەشدا، توێژینەوەكان ئاماژەیان بەوەداوە ئەو ژنانەی وەرزش دەكەن و سیستمی خۆراكیان دەگۆڕن بۆ گەیشتن بەكێشێكی نمونەیی، سوڕی مانگانەیان رێك دەبێتەوە.
3. توشبوون بە نەخۆشییە درمی و كتوپڕەكان كاریگەری هەیە لەسەر دواكەوتنی سوڕی مانگانە، چونكە دەركەوتووە دوابەدوای چاكبوونەوەی ئەو خانمانەی لەكاتی نەخۆشیدا سوڕی مانگانەیان دواكەوتووە بۆ مانگی داهاتوو ئەو گرفتەیان نەماوە.
4. گۆڕانكاری لە سەعاتی بایۆلۆجیدا، بۆ نمونە كاركردن بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەو و رۆژێكدا بە جۆرێك ناڕێكی لە سیستمی پشوودان و خەوتندا دروست بكات و تێرنەكردنی مێشك بە خەو بەپێی ستانداردی زانستی پزیشكی، كاردانەوەی نێگەتیڤی هەیە لەسەر سەعاتی بایۆلۆجی لەش، كە فرمانی رێكخستن و هاوسەنگی دروستكردنە لەنێوان ئەندامەكانی تری لەشدا، كە یەكێك لەو كارانە رێكخستنی كات و ساتی سوڕی مانگانەیە.
5. لاوازی توند لە كێشی لەش دەبێتەهۆی وەستاندنی سوڕی مانگانە، بەم حاڵەتەش دەوترێت (Amenorrhea)، بۆیە ئەو ژنانەی ئەم كێشەیەیان هەیە پێویستە بە بەردەوامی سەردانی پزیشكی پسپۆڕی ژنان بكەن.
6. بوونی گرفت لە كۆئەندانی زاوزێدا، بەتایبەت بوونی پەردەی كچێنی داخراو، هەروەها وەرگرتنی هەندێك لە دەرمانەكان كاریگەرییان هەیە لەسەر دواخستنی سوڕی
کاریگەری سوری مانگانە چیە لە سەر پێستی خانمان؟؟
زیادبوون و کەمبوونی ھۆرمۆنەکان کاریگەری لەسەر پێستیش ئەبێت بەم شێوەیە:-
١- لە رۆژی یەکەم تا رۆژی دەیەم ھۆرمۆنی ئیسترۆجین کەم ئەبیتەوە لە لەشدا ئەمەش وا لە پێست ئەکات وشک بێت .
٢-لە رۆژی دەیەم تا چواردەیەم خەستی ھۆرمۆنی ئسترۆجین زیاد ئەکات لەم ماوەیەدا دەم و چاوێ خانمان ئاسایە و بێ زیپکەیە
٣-لە رۆژی پانزەیەم تا رۆژی سیەم خەستی ھۆرمۆنی پرۆجیسترۆن زیاد ئەکات زۆری ھۆرمۆنی پرۆجیسترۆن ئەبێتەھۆی چەوربوونی پێست و دەرھێنانی زیپکە

No comments:
Post a Comment