کاریگەری قسەی ناشرینی کچان لە نێوان خۆیا - ماڵپەری هاوسەران

نوێ

رێکلام

بانەر 728X90

Saturday, April 11, 2020

کاریگەری قسەی ناشرینی کچان لە نێوان خۆیا



بەناوی بەرزنە ناوی بێ هاوتا ئەمەوێ تیشك بخەمە سەر بابەتێ بۆ کچانی گەنجی ئێستا و بۆ دایکان کە نەهڵین لە نەوەی داهاتوو ئەم شتە روبدا. ئەویش بەشێک لە کچان لەنێوان خۆیاندا کۆمەلێک وشەی ناشرین و دور لە بەهائەخلاقیەکان بەکار دێنن کە لەسەدا سەد رەنگدانەوەی ئەبێ بەسەر ژیانی داهاتویاندا.
لەم بابەتە ئاماژە بە کچان دەکەین زیاتر بەلام لە هەنێ خێزان تەنانەت ژنیش هەیە کە بەم شێوە نەشیاوە قسە دەکەن کە بەراستی شەرمە ئەم جۆرە ئافرەتانە ببنە دایک کە شەرم و حەیایەن لەم ئاستە نزمەدابێ هەموو قسەیێکیان قسەی نەشیاوبێ
لەناو زۆرێک لە خزێناکەنا کاتێ کچان کۆ دەبنەوە کۆمەلێ قسەی نەشیاو لەناو خۆیان دەکەن بەلام بیر لەوە ناکەنەوە کەوا ئەو تەمەنەی تێیدان تێدەپەرێ و رۆژگارێک دەگەنە تەمەنێک ئەم قسانە کاریگەریان لێ دەکا قسەی دوور لە بەهای ئەخلاقی ئەکەن بەناوی گالتەی کچانەوە. بەلام بیر لەوە ناکەنەوە کە دوو رۆژی دیکە هاوسەرگیریان کرد و بونە دایک ئەم قسانەیان پێ بوترێ چ سوکێک دروست دەکان
لەروی ئاینیەوە ئەم جۆرە قسانە بە هەموو شێوەیێک نەفرینی لێ کراوە و بە قێزەون و ناشرین دانراوە و شتێک لەلایەن خوای گەورەوە بە نەشیاو و قێزەون دانرابێ ئەبێ چەنێ قێزەون و ناشرین بێ و ببێتە هۆی چ کارەساتێکی گەورە.
لە روی کۆمەلایەتیەوە ئەم قسانە کە دەکرێن بە گالتە و بە پێکەنینەوە بەبێ ئەوەی خودی مرۆڤەکان هەستیش پێبکەن کاریگەری دەبێ لەسەر ناخیان و رەنگدانەوەی دەبێ
ئەم جۆرە قسە نەشیاوانە لەنێوان کچان کاریگەری دەخاتە سەر کەسایەتیان و لە ناخەوە کەسایەتێیکی مەرد و مەند نابن بەلکوو بە پێچاوەناوە خاوەنی کەسایەتیێکی روخاو و وێران دەبن،ئەمەش وا دەکا زۆر بە ئاسانی زەفەریان پێ ببردرێ وەک دەوترێ گرنگی خۆیان و ئابرویان لە دەستدەدەن بێ ئەوەی هەستیشی پێ بکەن.
کاریگەری لەسەر روەشت، کاتێک کچێک بە کچێک دەلێ (سۆزانی)بە گاڵتەوە ئەم وشەیە تەنها شتێ نیە بوترێ و تێپەرێ بەلکوو کاری سۆزانی و ئەخلاقی سۆزانی لەبەر چاو وەک شتێکی ئاسای لێ دەکا و وا دەکا گەر رۆژێ شتێکی کرد نزیک لەم وشەیە لای ئاسای بێ و ئەمەش توشی کارەساتی ئەخلاقی و رەوشتیمان ئەکا
ناوێنانی هەندێک ئەندامی جەستە لەنێوان ئەم قسانەدا زۆرجار ناوی ئەندامە تایبەتەکانی جەستە دەهێنرێ ئەگەر بێت و شێکردنەوە بۆ ئەمەیان بکەین رەنگە توشی شٶکت بکا چونکە دەرکەوتوە گەر بێت و هەموو رۆژێ یان بە رێژەیێکی زۆر گوێت لە ناوی ئەم ئەندامانە بێ گرنگی و تایبەت مەندیان نامێنێ لات و توشی ئەوەت دەکەن گرنگی بە بایەخەکانی ئەم ئەندامانە نەزانی و بە ئاسانی لای هەر کەسێ باسی بکەی تا وای لێ دێ دەگاتە ئەم رادەی گرنگ نەبێ لات کەسێک لە رەگەزی بەرامبەریش سوکایەتی پێ زۆرجار هەنێ وشە هەم بەدرەوشتانە هەم سوکایەتی کردن و شکاندنە کە بەکار دێ من ناتوانم لێرە نمونە بخەمە روو کاریگەری ئەم قسانە بەراستی زۆر ترسناکن چونکە ئەم کەسە لەناخەوە ئەشکێ و ئەم جنێوانە زۆربەی جنێوی جنسی ن زیاتر و ئەم کەسە تا ماوە لە روی جنسی و سێکسی نامۆ دەبێت و لە تەمەنی هاوسەرگیری و لە کاتی هاوسەرگیری بەراستی زیانی پێ دەگا
بۆمن قورسە لەم بابەتە زۆۆر شتی دیکە شی بکەمەوە بەلام رەنگە کە ئەم بابەتە دەبینی وەک کچێک بزانی من باسی چی دەکەم و دەبێ هەست بە شەرمەزاری بکەی گەر ئەم جۆرە قسانەت کردوە و زیاتر بیر بکەیەوە لەبەرچی من رێگا دەدەم کەسایەتیم کەم بکرێتەوە؟! و نەهێڵی شتی هاوشێوە دوبارە ببێتەوە

No comments:

Post a Comment