هەمومان دەزانین پرۆسەی هاوسەر گیری بە گشتی و دەزگیرانداری بە تایبەتی کاتی هەستیارن و نابێ هەنێ شت هەیە ئەنجام
بدرێ چ لەلایەن ئافرەتان و چ لەلایەن پیاوان لەم بابەتە دەمانەوێ بەشێک لەم شتانە بخەینە روو کە نابێ ئەنجام بدرێ لە کاتی ئەم پەیوەندیە هەستیارە بۆ هەردوو رەگەز
بۆ ئافرەتان ئەم کردارانە مەکەن
١-هەرگیز باسی پیاوانی دیکە بۆ هاوسەرەکەت مەکە
زۆرێک لە ئافرەتان کاتێ ئەیانەوێ شتێک بە مێردەکەیان بکەن نمونە بە پیاوی دیکە دێننەوە کە ئەمەش ئەبێتە هۆکاری دڵ ئێشان و دڵ رەش بونی هاوسەرەکەت بەرامبەرت
٢-باسی ماڵی باوکت زیاد لە سنور مەکە
زۆرێک لە ئافەرەتان لەدوای هاوسەرگیری زۆر باسی ماڵی باوکیان ئەکەن کە چٶن بونە و چٶن ژیاوە ئەمەش وا دەکا ئەم پیاوە توشێ مەلەل بێ و هەست بکا ژیان ابین کردن بۆ ئەم ئافرەتە قورس بێ
٣-هەرگیز هەوڵ مەدە خۆت گەورەتر دەرخەی
زۆرێک لە ئافرەتان لە سەرەتای هاوسەرگیری هەوڵ ئەدەن خۆیان زیاد لە پێویست گەورە دەربەخەن لە هەموو روێکەوە بەڵام بێ ئاگان لەوەی زۆرینەی پیاوان ئافەرتی سادە و ساکاریان خۆش دەوێ نەک خۆ بە گەورەزان
٤-وامەزانە بە ئیهمال کردنی هاوسەرەکەت زیاتر گرنگیت پێ ئەدا
هەنێک لە ئافرەتان وا ئەزانن ئەگەر هاوسەرەکانیان ئیهمال بکەن ئەوە زیاتر هاوسەرەکانیان گرنگیان پێ دەدەن و زیاتر لە دەوریان دەبن بەڵام نازانن ئەمە وا دەکا سۆز و خۆشەویستی نێوان ئەم دوو هاوسەرە کەم بکا و نەمێنێ
٥-لە سەرەتاوە شت لە هاوسەرەکەت مەشارەوە
زۆرێک لە ئافەرەتان بە مەبەست یان بێ مەبەست شتی گەورە و بچوک لە هاوسەرەکانیان دەشارنەوە بەڵام نازانن ئەمە وا دەکا متمانەیان لە دەست بدەن لای هاوسەرەکانیان هەتا ئەگەر ئەو شتەی ئەیشاریەوە زۆریش بچوک بێ وا دەکەی متمانەت لەدەست بدەی لای هاوسەرەکەت
٥-بەبێ هۆکار خۆت بێتاقەت مەکە
زۆرێک لە هاوسەران بە بیانوی نازکردن خۆیان بێتاقەت دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بوبێ و دەیانەوێ نازیان هەلبگیرێ بەلام لەم کاتە ناتوانرێ نازیان هەلبگیرێ لەبەر ئەوەی بێ تاقەتیەکە بەبێ هۆکارە
٦-باسی کەموو کورتی هاوسەرەکەت مەکە
هەنێ ئافرەت بەبیانوی نەسیحەتکردن بە نەزانانە یان بە مەبەست هەنێ کەمو کورتی هاوسەرەکانیان باس دەکەنەوە و پێی دەلێنەوە بەڵام نازانن ئەم کردارە دەبێتە هۆی روخانی هاوسەرەکەی و لەبەر چاو ناشرین بونی خۆی لەلای هاوسەرەکەی چونکە پیاوان بە کەمو کورتیەکانیان هەستیارن
٧-کەموو کوری خێزانەکەی پێ مەلێرەوە
بەمەبەست یان بێ مەبەست زۆر هەلەیە کە کەموو کورتی خێزانی هاوسەرەکەت بە هاوسەرەکەت بلێیتەوە چونکە لەم کاتە تێناگات تۆ بە چ مەبەستێک ئەم هەڵانە باس دەکەی بە مەبەستی کەمکرنەوەیان یان چاکردنی هەڵەکان
٨-هەموو ئەم شتانە رەفز مەکەوە کە هاوسەرەکەت داوای دەکا
زۆرجار هەیە هەنێک لە پیاوان داوای زۆر شت دەکەن لە زۆر روەوە ئەگەر بێت و ئەم هاوسەرە لە هەموو روەکانەوە ئەم شتانەی هاوسەرەکەی داوای دەکا رەفزی بکا هاوسەرەکەی بێزار و بێتاقەت دەبێ لە پەیوەندیەکەی نێوانیان
٩-زیادە رۆی لە هیچ بابەتێ مەکە
زۆرێک لە ئافرەتان حەز ئەکەن کە زیادە رۆی لەسەر کێشەکان بکەن تا بگەنە ئەو مەرامەی خۆیان ئەیانەوێ بەڵام ئەمە وا ئەکا پیاوان تورەتر بن چونکە زۆرێک لە پیاوان کە کێشەش دروست ئەکەن تەنها ئەم کاتەیە و لەبیری ئەکەن بۆیە گرنگە ئافرەتانیش ئەم شتەی پیاوان بزانن و دوبارە شتەکە نوێ نەکەنەوە
١٠-قسەی هاوسەرەکەت بە دڵی خۆت لێک مەدەرەوە
گرنگە کاتێ هاوسەرەکەت قسەیێ دەکا بزانی ئەمە هاوسەرەکەت بوو قسەی کرد نەک دووژمنەکەت تا بچی لێکدانەوەی خەراپ بۆ قسەکەی بکەی چونکە پیاوان لەبەر زۆری ئیش و کار و ماندوبونیان زۆرجار قسە دەکەن بەبێ مەبەست ئەگەر بێت و هەموو قسەکانی هاوسەرەکەت لێک بدەیەوە بە شێوەی خەراپ ئەبێتە هۆی شکانی دڵی هەردوو لا
بۆ پیاوان ئەم کرارانە مەکەن
١-هەرگیز باسی ئافرەتی دیکە بۆ هاوسەرەکەت مەکە
ئافرەتان زۆر هەستیارن بەوەی باسی ئافرەتانی دیکەیان لا بکەی یان بەراوردیان بکەی لە هەر روێکەوە و بەهر جۆرێک بۆ پێکەنین و گاڵتە یان بە جدی هەردووکی دەبێتە هۆی دارمان و شکاندن و روخاندنی هاوسەرەکەت و دڵ پیسکردنی
٢-دوربە لە خۆ بەگەورە زانی
راستە لە کۆنەوە وا هاتوە پیاوان لە ماڵدا هەنێ دەسەلاتیان هەیە بەڵام وەک دەوترێ گرنگە بزانی دەسەلاتەکەت بە جۆرێ بەکار بێنی کە لە جیاتی زاڵ بون ببی بە زاڵم ئافرەتان پیاوانێکیان خۆش ناوێ خۆیان بە گەورەتر بزانن لە هاسەرەکانیان بەڵام پیاوانێکیان خۆش دەوێ کە بریار بەدەست و بریاردەری ماڵ بن
٣-هەرگیز بە رادەیێک ئیهمالی مەکە پێویستی بە کەسی دیکە بێ
زۆۆر گنگە هاوسەران سەرباری ئەو هەموو کار و کەسابەت و ماندوو بون و چونە دەر و هەموو شتێکی رۆژانە کاتێکیش تەرخان بکەن بۆ هاوسەرەکانیان تاوەکوو کاتی خۆشی تێدا ببەنە سەر سروشتی پیاو وایە کە هیلاک دەبێ لە دەرەوە بەڵام ئەرکی ماڵو مندالیشی نابێ لەبیر بکا
٤-ھەرگیز مەیشکێنەوە
هەرگیز هاوسەرەکەت مەشکێنەرەوە بە هەر ھەلسو کەوتێکی یان بە قسەیەکی و بە خراپ باسی ھەلسوکەوتی و کەسایەتی ئاگاداربە بە شکاندنەوەی بە ھەر شتێک دەبێتە رووخاندنی دل و دەروونی و خالی بوونەوەی خۆشەویستی لە رۆحی
٥-ھەرگیز بچوکترین شتیش بێت مەیشارەوە
شاردنەوەی هەر شتێکی بچوک یان گەورە دەبێتە هۆی نەمانی متمانە و متمانە پەیوەستە بە خۆشەویستیەوە و رێز و قەدری پیاو بەوە کەم دەبێ کە شت بشارێتەوە لە هاوسەرەکەی
٦- بەراور کردنی خۆشەویستی
بەراوردکردنی خۆشەویستی نێوان ھاوسەر و دایک وباوک و ئەندامانی خێزان زۆۆر ھەلەیە چونکە هەموو مرۆڤێک ئەو کەسانەی خۆشدەوێ و خۆشەویستی ھەرکەسەو لە شوێنی خۆی بەڵام بە پێچەوانەوە بەراورد کرنی دەبێتە هۆی هەس بە کەم کردنی خۆشەویستی نێوان خۆت و هاوسەرەکەت
٧-زۆر رۆیشتن لەسەر بابەتێک
زێدە رۆی لە پرسیار کردن و تاوانبار کردنی هاوسەرەکەت وا دەکا لەخۆی بکەوێتە گومان و بێزار بێ بۆیە بە هەموو شیوەێیک دوربە لە زیادە رۆی و پرسیار کردنی زۆر مافی خۆتە هەنێ شت بزانی بەڵام کە وەڵامت دەسکەوت زیاد لەسەری نەرۆی
٨-وەک ئەوەی قسە لەگەڵ گوڵێ بکەی وا قسە لەگەڵ هاوسەرەکەت بکە
زۆرجار پیاوان بەهۆی ئەو هەموو کاتەی لە دەرەوەن لەگەڵ پیاوانی دیکە دەئاخفن کە ئەچنەوە لای هاوسەرەکانیشیان بە هەمان شێوە بە پیاوانە قسە لەگەڵ هاوسەرەکانیان دەکەن بەڵام ئافەرەتان پێویستیان بە قسەی ناسک و خۆش و ئارامکەرەوە هەیە چونکە خۆیان ناسکن
٩درۆ کردن رێگایێکە بۆ تێکدانی پەیوەندیەکەتان
زۆۆر گرنگە بزانی رۆکردن لەگەڵ هاوسەرەکەت وا دەکا سەراپای پەیوەندیەکەتان بکەوێتە ژێر پرسیار و گومانەوە بۆیە خۆتان بە دور بگرن لە هەموو جۆرە نا راستیێک
گرنگترین خاڵ ١٠ زۆرێک لە پیاوان بێ باکانە قسە و وشەی نەشێاو بەرامبەر خێزان و خانەوادەی هاوسەرەکانیان بەکار دێنن کە ئەمە یەکێکە لە ناخۆشترین شتەکان بۆ ئافرەت و وێرانی دەکا بۆیە بە هەمووو شێوەیێک خۆتان لەم کردارە بە دووربگرن
ئەم خاڵانە و زۆر زیاتریش نابێت ئەنجام بدرێ لە بەینی دوو هاوسەر بۆ جوانتر کردنی پەیوەنیەکە و مانەوەی بە رێک و پێکی
تب"هەرشتێک کەوا رێز کەم بکاتەوە لە بەینی دوو هاوسەر دەبێ هێڵی سور بێ
No comments:
Post a Comment